.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














مژده بۆ ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه
پزیشكێكی میسری له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی خۆیدا مژده ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی له‌جیاتی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی وه‌ریده‌گرن، گه‌ڵای توتڕك به‌كاربهێنن.
دكتۆر سه‌عید شه‌له‌بی، مامۆستای كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر و سه‌رۆكی به‌شی پزیشكی ته‌واوكاری له سه‌نته‌ری نه‌ته‌وه‌یی توێژینه‌وه‌ی میسر
گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌كرێت له‌جیاتی حه‌ب، گه‌ڵای توتڕك بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌كاربهێنرێت.
نه‌خۆشی شه‌كره یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نانه‌ی كاتێك تووشی مرۆڤ ده‌بێت ناچاری ده‌كات به‌رده‌وام چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت
كه خۆی له حه‌ب و ده‌رزی ئه‌نسۆلیندا ده‌بینێته‌وه.
دكتۆر سه‌عید له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌مه‌نێكی زۆردا تووشی شه‌كره ده‌بن ده‌توانن گه‌ڵای توتڕك وه‌ك حه‌ب به‌كاربهێنن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه: ئه‌و كه‌سانه‌ی پشت به ئه‌نسۆلین ده‌به‌ستن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان ناكرێت وه‌ك چاره‌سه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و گه‌ڵایه به‌كاربهێنن،
به‌ڵام ده‌توانن وه‌ك هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و ئه‌نسۆلینه‌ی وه‌ریده‌گرن به‌كاری بهێنن.
به وته‌ی ئه‌م پزیشكه میسرییه، گه‌ڵای توتڕك جێگه‌ی ئه‌نسۆلین ناگرێته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ئه‌و ئه‌نسۆلینه‌ی نه‌خۆش وه‌ریده‌گرێت بهكاربهرێنرێت
به‌جۆرێك كه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه، ده‌توانن به‌یانیان بڕی ئه‌نسۆلینی پێویست وه‌ربگرن و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئێواره‌یان بگۆڕن به خواردنی گه‌ڵای توتڕك.
گه‌ڵای توتڕك ئێستا نه‌بووه‌ته شمه‌كێك كه بازرگانی پێوه‌بكرێت بۆیه به ئاسانی ده‌ست هه‌موو كه‌سێك ده‌كه‌وێت و ده‌كرێت به وشكی و به سه‌وزیش به‌كاربهێنرێت،
به‌ڵام باشتروایه به سه‌وزی به‌كاربهێنرێت و له‌و كاتانه‌ی كه هه‌یه له سه‌لاجه‌دا هه‌ڵبگیرێت
و له كاتی پێویستدا به‌كاربهێنرێت و گه‌ڵایه‌ك یان دووانی له‌ت ده‌كرێت و ده‌خرێته كوپێكه‌وه و
دواتر ئاوی گه‌رمی تێده‌كرێت و جێده‌هێڵرێت تا سارد ده‌بێته‌وه و به‌پێی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا رۆژانه كوپێك تا سێ كوپی لێدهخورێتهوه.
گه‌ڵای توتڕك هیچ زیانێكی نییه و له 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی میللی به‌كارده‌هێنرێت و
زۆركه‌س بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی شه‌كر له خوێنیاندا به‌كاریان هێناوه.
سةرجاوه : باخى دلان

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش هولیا گیان بۆ ئه‌و زانیاریه
زۆر به‌سوده دوباره ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زؤر سوباس رؤشنا كيان
دةستى تؤش خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه