.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1

یانەی شەیتانە سوورەکان تاوەکوو ئێستا ئەسپی ڕەشی خولی ئینگلیزیە بەوەی لە پێچ یاری یەکەمی ـدا توشی هیچ دۆڕانێک نەهاتووە بەڵکوو بەپێچەوانەوە باشترین دەستپێکی هەبووە و ڕێژەیەکی زۆر گۆڵی تۆمار کردووە و دواین قوربانیش کە لەسەر دەستی کوڕانی سێڕ و پاڵەوانی ڤێرژنی پێشوو بارکلەیس توشی شکست هاتووە یانەی چێلسیە کە هەر ئێستا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی دۆراند .
لە یاریەکی ئاگرین و بەهێز ـدا و لەدرێژەی یاریەکانی گەری پێنجەمی خولی ئینگلیزی و لە کۆتا یاری ئەم هەفتەیەیی پریمەلیگ ـدا لەسەر یاریگای خەونەکانی ئۆڵد ترافۆرد و بەناوبژیوانێتی فێڵ دۆود هەردوو یانەی چێلسی خاوەن پلەی سیێەم و مانچیستەر یونایتد ـی خاوەن پلەی یەکەم بەیەک گەیشتن و یاریەکەش بەسەرکەوتنی یانەی مانچیستەر یوونایتد بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک کۆتایی هات .
بەم سەرکەوتنە یانەی مانچیستەر یونایتد کۆی خاڵەکانی لە ١٢ بەرز کردەوە بۆ ١٥ خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و یانەی چێڵسی لە شووێنی خۆی بە دە خاڵ مایەوە .
نیوەی یەکەمی یاریەکە بەگشتی یانەی مانیۆ توانی دەستی خۆی بوەشێنێت و سێ گۆڵ تۆمار بکات بەڵام یانەی چێلسی وەک مەترسی و کۆنتڕۆڵی کردنی یاریگا تاوەکوو خوولەکی ٤٠ باشتر بوو وە هەلێکی زێڕینتر لە زێرینی لە ڕێگای ڕامیرێسەوە بەفیڕۆ ـدا ، گۆڵەکانی مانچیستەر یوونایتد یاریزان سمۆڵینگ لە خوولەکی ٧ کە گومانی خۆدزینەوە (ئۆف ساید) ـی لێدەکرا و یاریزان لویس نانی لەموشەکێک ـدا گۆڵی دووەمی تۆمار کرد لە خوولەکی ٣٧ و وەین ڕوونی لە خوولەکی ٤٥ گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد .
کەچی بە هینانە ناوەوەی یاریزان بیلال ئەنێلکا لە سەرەتای گێمی دووەم ، هەر زوو فێرناندۆ تۆرێس نینۆ یەکەم گۆڵی خۆی لە خوولی ئینگلیزی بۆ وەرزی ٢٠١١-١٢ تۆمار کرد لە خوولەکی ٤٦ لە ئاسیستێک نموونەی نیکۆلا ، دوای ئەم گۆڵە یانەی مانچیستەر هاتنە دەرەوە و توانیان سوود لە فیکەی ناوبژیوان دۆود وەربگرن کاتێک نانی خۆی بەردایەوە لە ناوچەی سزا و وەین ڕوونی بەخت یاوەری نەبوو چونکە قاچی خزا و لێدانەکەی شکست خواردوانە جێ بەجێ کرد بۆ دەرەوە لە خوولەکی ٥٧ ، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا لە فێرناندۆ تۆرێس ڕووی ـدا ئەویش بەفیڕۆدانی هەلێک کە لەوەی ڕامیرێس و لە لێدانە سزاکەی ڕۆنی زیاتر ئاسان تر لە خوولەکی ٨٤ کاتێک لەگەڵ دی خیا مایەوە و زۆر بەجوانی یاری پێکرد و تۆپەکەی بۆ ناو هاندەران نارد ! کەچی دوای ئەو یاریزان بێرباتۆڤ هەلێکی هاوشێوەی لەدەست ـدا وە بەم ئەنجامە یانەی مانیۆ بە ئەنجامی ١-٣ یاریەکەی بردەوە 


yarega
لهسهر هێڵ نییه
پیرۆزه ڕۆژێکی مێژویی بو هاهاهاهاها

لهسهر هێڵ نییه



dast xosh3:|
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
