❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مانچێستەر یونایتد ٣-١ چێڵسی:لەیاریی لوتکەی هەلە لەدەستچووەکاندا، ڕێد دیڤڵز گەورەترین بەربەستی بڕی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-19 07:33:42

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

مانچێستەر یونایتد ٣-١ چێڵسی:لەیاریی لوتکەی هەلە لەدەستچووەکاندا، ڕێد دیڤڵز گەورەترین بەربەستی بڕی

یانەی شەیتانە سوورەکان تاوەکوو ئێستا ئەسپی ڕەشی خولی ئینگلیزیە بەوەی لە پێچ یاری یەکەمی ـدا توشی هیچ دۆڕانێک نەهاتووە بەڵکوو بەپێچەوانەوە باشترین دەستپێکی هەبووە و ڕێژەیەکی زۆر گۆڵی تۆمار کردووە و دواین قوربانیش کە لەسەر دەستی کوڕانی سێڕ و پاڵەوانی ڤێرژنی پێشوو بارکلەیس توشی شکست هاتووە یانەی چێلسیە کە هەر ئێستا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی دۆراند .

لە یاریەکی ئاگرین و بەهێز ـدا و لەدرێژەی یاریەکانی گەری پێنجەمی خولی ئینگلیزی و لە کۆتا یاری ئەم هەفتەیەیی پریمەلیگ ـدا لەسەر یاریگای خەونەکانی ئۆڵد ترافۆرد و بەناوبژیوانێتی فێڵ دۆود هەردوو یانەی چێلسی خاوەن پلەی سیێەم  و مانچیستەر یونایتد ـی خاوەن پلەی یەکەم بەیەک گەیشتن و یاریەکەش بەسەرکەوتنی یانەی مانچیستەر یوونایتد بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک کۆتایی هات .

بەم سەرکەوتنە یانەی مانچیستەر یونایتد کۆی خاڵەکانی لە ١٢ بەرز کردەوە بۆ ١٥ خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و یانەی چێڵسی لە شووێنی خۆی بە دە خاڵ مایەوە .

نیوەی یەکەمی یاریەکە بەگشتی یانەی مانیۆ توانی دەستی خۆی بوەشێنێت و سێ گۆڵ تۆمار بکات بەڵام یانەی چێلسی وەک مەترسی و کۆنتڕۆڵی کردنی یاریگا تاوەکوو خوولەکی ٤٠ باشتر بوو وە هەلێکی زێڕینتر لە زێرینی لە ڕێگای ڕامیرێسەوە بەفیڕۆ ـدا ، گۆڵەکانی مانچیستەر یوونایتد یاریزان سمۆڵینگ لە خوولەکی ٧ کە گومانی خۆدزینەوە (ئۆف ساید) ـی لێدەکرا و یاریزان لویس نانی لەموشەکێک ـدا گۆڵی دووەمی تۆمار کرد لە خوولەکی  ٣٧ و وەین ڕوونی لە خوولەکی ٤٥ گۆڵی سێیەمی تۆمار کرد .

کەچی بە هینانە ناوەوەی یاریزان بیلال ئەنێلکا لە سەرەتای گێمی دووەم ، هەر زوو فێرناندۆ تۆرێس نینۆ یەکەم گۆڵی خۆی لە خوولی ئینگلیزی بۆ وەرزی ٢٠١١-١٢ تۆمار کرد لە خوولەکی ٤٦ لە ئاسیستێک نموونەی نیکۆلا ، دوای ئەم گۆڵە یانەی مانچیستەر هاتنە دەرەوە و توانیان سوود لە فیکەی ناوبژیوان دۆود وەربگرن کاتێک نانی خۆی بەردایەوە لە ناوچەی سزا و وەین ڕوونی بەخت یاوەری نەبوو چونکە قاچی خزا و لێدانەکەی شکست خواردوانە جێ بەجێ کرد بۆ دەرەوە لە خوولەکی ٥٧ ، بەڵام ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا لە فێرناندۆ تۆرێس ڕووی ـدا ئەویش بەفیڕۆدانی هەلێک کە لەوەی ڕامیرێس و لە لێدانە سزاکەی ڕۆنی زیاتر ئاسان تر لە خوولەکی ٨٤ کاتێک لەگەڵ دی خیا مایەوە و زۆر بەجوانی یاری پێکرد و تۆپەکەی بۆ ناو هاندەران نارد ! کەچی دوای ئەو یاریزان بێرباتۆڤ هەلێکی هاوشێوەی لەدەست ـدا وە بەم ئەنجامە یانەی مانیۆ بە ئەنجامی ١-٣ یاریەکەی بردەوە

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8b7491bd77.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-8b7491bd77.jpg


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-50d323c0eb.jpg










yarega

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-20 17:44:45

ReKaN
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
United Kingdom
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: به‌ریتانیا-لندن
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-07
دواترین سه‌ردان: 2026-01-05
په‌یامه‌كان: 1475
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: مانچێستەر یونایتد ٣-١ چێڵسی:لەیاریی لوتکەی هەلە لەدەستچووەکاندا، ڕێد دیڤڵز گەورەترین بەربەستی بڕی

پیرۆزه ڕۆژێکی مێژویی بو  هاهاهاهاها

Kurdzhin
گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌لفێكت به‌سه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌ کوردژین ته‌نها بۆ خزمه‌تی تۆیه،،‌،‌
كه‌واته.......((سه‌ربه‌ستی له‌ جوڵانه‌وه‌ ))

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-09-24 19:26:18

nawma
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-09-24
دواترین سه‌ردان: 2011-09-25
په‌یامه‌كان: 4
WindowsXPFirefox

Re: مانچێستەر یونایتد ٣-١ چێڵسی:لەیاریی لوتکەی هەلە لەدەستچووەکاندا، ڕێد دیڤڵز گەورەترین بەربەستی بڕی

dast xosh3:|

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-09-26 14:15:24

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: مانچێستەر یونایتد ٣-١ چێڵسی:لەیاریی لوتکەی هەلە لەدەستچووەکاندا، ڕێد دیڤڵز گەورەترین بەربەستی بڕی

زؤر سوباس بؤبه يامه كانتان  هاو رئ يان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net