.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه







* ئای لاینەری مۆر: ئای لاینەری مۆر رەنگی چاو جوانتر دەردەخات بەتایبەتی رەنگی چاوی قاوەیی قووڵترو رەنگی چاوی شین و سەوزیش بریسکەدارتر دەکات، ئای لاینەرە مۆرەکەی کە داوتە لەپێڵوی سەرەوەت بەلۆکەیەک تۆزێک کاڵی بکەرەوە ئیتر زۆرجوان دەگونجێت لەگەلڕ جلوبەرگی رەنگ رەساسی و زیوی و زەردو بێجی و کرێمیدا.
* شادۆی ئاڵتوونی و نەوتی: شینی نەوتی رەنگێکی سەرەکیی ماکیاژی چاوەو بۆ ئەوانەی رەنگی چاویان قاوەییە ئەگەر ئەم رەنگە تێکەلڕ بەڕەنگی ئاڵتوونی بکەن بەتایبەتی بۆ سەهرەو شەو زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت: خەتێک لەڕەنگی ئاڵتووی بکە لەسەر پێڵوی سەرەوە ئینجا شادۆ نەوتییەکە بدە لەپێڵوت تۆزێک با لەخەتی پێڵوت دەرچێت، ئەم ماکیاژە لەگەلڕ جلی رەش و سوور یان سپی و قاوەیی دەبێت.
* سوراوی ئەرخەوانی: ئەم رەنگە لەگەلڕ هەموو جۆرە پێستێکدا دەگونجێت، بەڵام کە سوراوی ئەرخەوانیت کرد دەبێت ماکیاژی چاو و سەر روومەتت کالڕ بن بۆئەوەی رووخسارت نەبێتە شتێکی رەنگاوڕەنگ، بۆ جلوبەرگیش ئەم رەنگە لەگەڵ زۆربەی رەنەگەکاندا رێکدەکەون تەنیا لەگەلڕ رەنگی سوورو مۆری تۆخداجوان نییە.
* بریقەی لێو: لەگەلڕ ئەو رەنگە سوراوە تۆخانەی ئەم وەرزە باوێتی بریقە(لەماع)ی لێو کە رەنگەکانی کاڵن وەکو پەمەیی کالڕ بۆ رۆژ لێوت تەڕوپڕتر دەردەخات، بۆ شەویش جوانە بەتایبەتی لەگەل شادۆی رەنگ کاڵدا، ئەگەر پێستت سپی و کاڵە یان گەنم رەنگی چەند چینێک لەماعیی لێبدە با جوانتر دیاربێت ئەگەر ئەسمەریشیت ئەوە یەک چین بەسە.
*شادۆی رەش و سەوزی تۆخ: لەم وەرزەدا باوی دوو رەنگی تۆخە، رەش و سەوزی تۆخ، کە شێوەی چاو سیحر ئامێز دەردەخەن بەتایبەتی ئەگەر کاتێک یەکێک لەم دوو رەنگە بدەی لەپێڵوت با سوراوەکەت رەنگێکی تۆخ نەبێت بۆ ئەوەی چاوت زیاتر سەرنج رابکێشێت، شادۆی رەش و سەوزی تۆخ لەگەلڕ جلی سپی، سەوز، رەش یان بێجی دەگونجێت.
* شادۆی سەوزی شینباو: ئەم دوو رەنگەش دەموچاوت رووناکدەکەنەوە بەتایبەتی ئەگەر لەگەلڕ شادۆی سەوزی تۆخ یان مۆری کاڵدا تێکەڵی بکەیت، بەڵام خوارەوەی چاوت بەخەتێکی باریک تەحدید بکە بەقەڵەم ئەو شادۆیانەش لەسەر پێڵوت بەکاڵی تێکەلڕ بەیەک بکە، هەتا پێستت ئەسمەرتر بێت رەنگەکانی شادۆ بەتۆختری بەکاربێنە، ئەم رەنگانەش لەگەل جلی وەنەوەشەیی و سەوزو تۆنەکانی تری ئەو دوو رەنگە گونجاون، هەروەها لەگەلڕ بێجی و قاوەییش دەگونجێت.
* سەر روومەتی سوور: بۆ وەرزێک کە بەرەو سەرما دەچین هەمیشە سەر روومەتی سوور گونجاوە کە گەرمی و زیندوێتی دەدات بەڕەنگ و رووت، سەرەتا دەبێت هەموو خەوشەکانی پێست بشاریتەوە ئەمەش بەبەکارهێنانی کۆنسیلەر ئینجا دوایئەوەی پاودەر یان هەر شتێکی تر کە لەپێستی دەموچاو دەدرێت دوایئەوە بەفڵچەی تایبەتی سوراوی سەر روومەت دەدەی لەبەرزاییەکی روومەت ئەوەی پێیدەوترێت سێوی روومەت و بەهێواشی و بە تەنکی دەیبەیت بۆ سەرەوە، هەمیشە وریا بە سوراوی سەر روومەتت تۆخ نەبێت بۆئەوەی ماکیاژەکەت زیادەڕۆیی پێوە دیارنەبێت.
س : كورد فهیم


لهسهر هێڵ نییه





ده ست خوش
زورجوان بوو

دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن ahmad11 (2011-09-30 18:58:51)
لهسهر هێڵ نییه
* بریقەی لێو: لەگەلڕ ئەو رەنگە سوراوە تۆخانەی ئەم وەرزە باوێتی بریقە(لەماع)ی لێو کە رەنگەکانی کاڵن وەکو پەمەیی کالڕ بۆ رۆژ لێوت تەڕوپڕتر دەردەخات،
زۆر زۆر لێوی پهمهی بهکار ئههێنم یهکێکه لهو ڕهنگانهی که بهردهوام دووباره ئهبێتهوه لام..
دهست خۆش ئاریان گیان بابهتێکی جوان بوو..
سهرکهوتوو بیت..
لهسهر هێڵ نییه






dastakant xosh be .har sarkawtu be ,ba raste babatakant ba sudn,harbjet


لهسهر هێڵ نییه