❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماکیاژی ئەم پاییزە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-09-28 11:04:11

Aryan.Q.M
ئەندامی هەمیشەیی
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-11
په‌یامه‌كان: 269
ویبگه‌
WindowsFirefox

ماکیاژی ئەم پاییزە

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-43d0f67ec3.jpg

* ئای لاینەری مۆر: ئای لاینەری مۆر رەنگی چاو جوانتر دەردەخات بەتایبەتی رەنگی چاوی قاوەیی قووڵترو رەنگی چاوی شین و سەوزیش بریسکەدارتر دەکات، ئای لاینەرە مۆرەکەی کە داوتە لەپێڵوی سەرەوەت بەلۆکەیەک تۆزێک کاڵی بکەرەوە ئیتر زۆرجوان دەگونجێت لەگەلڕ جلوبەرگی رەنگ رەساسی و زیوی و زەردو بێجی و کرێمیدا.
* شادۆی ئاڵتوونی و نەوتی: شینی نەوتی رەنگێکی سەرەکیی ماکیاژی چاوەو بۆ ئەوانەی رەنگی چاویان قاوەییە ئەگەر ئەم رەنگە تێکەلڕ بەڕەنگی ئاڵتوونی بکەن بەتایبەتی بۆ سەهرەو شەو  زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت: خەتێک لەڕەنگی ئاڵتووی بکە لەسەر پێڵوی سەرەوە ئینجا شادۆ نەوتییەکە بدە لەپێڵوت تۆزێک با لەخەتی پێڵوت دەرچێت، ئەم ماکیاژە لەگەلڕ جلی رەش و سوور یان سپی و قاوەیی دەبێت.
* سوراوی ئەرخەوانی: ئەم رەنگە لەگەلڕ هەموو جۆرە پێستێکدا دەگونجێت، بەڵام کە سوراوی ئەرخەوانیت کرد دەبێت ماکیاژی چاو و سەر روومەتت کالڕ بن بۆئەوەی رووخسارت نەبێتە شتێکی رەنگاوڕەنگ، بۆ جلوبەرگیش ئەم رەنگە لەگەڵ زۆربەی رەنەگەکاندا رێکدەکەون تەنیا لەگەلڕ رەنگی سوورو مۆری تۆخداجوان نییە.
* بریقەی لێو: لەگەلڕ ئەو رەنگە سوراوە تۆخانەی ئەم وەرزە باوێتی بریقە(لەماع)ی لێو کە رەنگەکانی کاڵن وەکو پەمەیی کالڕ بۆ رۆژ لێوت تەڕوپڕتر دەردەخات، بۆ شەویش جوانە بەتایبەتی لەگەل شادۆی  رەنگ کاڵدا، ئەگەر پێستت سپی و کاڵە یان گەنم رەنگی چەند چینێک لەماعیی لێبدە با جوانتر دیاربێت ئەگەر ئەسمەریشیت ئەوە یەک چین بەسە.
*شادۆی رەش و سەوزی تۆخ:  لەم وەرزەدا باوی دوو رەنگی تۆخە، رەش و سەوزی تۆخ، کە شێوەی چاو سیحر ئامێز دەردەخەن بەتایبەتی ئەگەر کاتێک یەکێک لەم دوو رەنگە بدەی لەپێڵوت با سوراوەکەت رەنگێکی تۆخ نەبێت بۆ ئەوەی چاوت زیاتر سەرنج رابکێشێت، شادۆی رەش و سەوزی تۆخ لەگەلڕ جلی سپی، سەوز، رەش یان بێجی دەگونجێت.
* شادۆی سەوزی شینباو: ئەم دوو رەنگەش دەموچاوت رووناکدەکەنەوە بەتایبەتی ئەگەر لەگەلڕ شادۆی سەوزی تۆخ یان مۆری کاڵدا تێکەڵی بکەیت، بەڵام خوارەوەی چاوت بەخەتێکی باریک تەحدید بکە بەقەڵەم ئەو شادۆیانەش لەسەر پێڵوت بەکاڵی تێکەلڕ بەیەک بکە، هەتا پێستت ئەسمەرتر بێت رەنگەکانی شادۆ بەتۆختری بەکاربێنە، ئەم رەنگانەش لەگەل جلی وەنەوەشەیی و سەوزو تۆنەکانی تری ئەو دوو رەنگە گونجاون، هەروەها لەگەلڕ بێجی و قاوەییش دەگونجێت.
* سەر روومەتی سوور: بۆ وەرزێک کە بەرەو سەرما دەچین هەمیشە سەر روومەتی سوور گونجاوە کە گەرمی و زیندوێتی دەدات بەڕەنگ و رووت، سەرەتا دەبێت هەموو خەوشەکانی پێست بشاریتەوە ئەمەش بەبەکارهێنانی کۆنسیلەر ئینجا دوایئەوەی پاودەر یان هەر شتێکی تر کە لەپێستی دەموچاو دەدرێت دوایئەوە بەفڵچەی تایبەتی سوراوی سەر روومەت دەدەی لەبەرزاییەکی روومەت ئەوەی پێیدەوترێت سێوی روومەت و بەهێواشی و بە تەنکی دەیبەیت بۆ سەرەوە، هەمیشە وریا بە سوراوی سەر روومەتت تۆخ نەبێت بۆئەوەی ماکیاژەکەت زیادەڕۆیی پێوە دیارنەبێت.




س : كورد فه‌یم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-dca8dbf10e.jpg
بۆ بینینی جوانترین  و به‌سوودترین بابه‌ت سه‌ردانی ئه‌م په‌یجه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌
* ARYANl *

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-09-30 18:57:01

ahmad11
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-05
دواترین سه‌ردان: 2012-07-21
په‌یامه‌كان: 203
WindowsFirefox

Re: ماکیاژی ئەم پاییزە

ده ست خوش
زورجوان بوو
88

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ahmad11 (2011-09-30 18:58:51)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-04 07:27:55

Aryan.Q.M
ئەندامی هەمیشەیی
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-11
په‌یامه‌كان: 269
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ماکیاژی ئەم پاییزە

زۆر سوپاس بۆ تۆ برام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-10-14 09:10:09

★SoZi★
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ❤ ســـلێـمانی❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-30
په‌یامه‌كان: 5238
ویبگه‌
WindowsMSIE7

Re: ماکیاژی ئەم پاییزە

* بریقەی لێو: لەگەلڕ ئەو رەنگە سوراوە تۆخانەی ئەم وەرزە باوێتی بریقە(لەماع)ی لێو کە رەنگەکانی کاڵن وەکو پەمەیی کالڕ بۆ رۆژ لێوت تەڕوپڕتر دەردەخات،

زۆر زۆر لێوی په‌مه‌ی به‌کار ئه‌هێنم یه‌کێکه‌ له‌و ڕه‌نگانه‌ی که‌ به‌رده‌وام دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌ لام..
ده‌ست خۆش ئاریان گیان بابه‌تێکی جوان بوو..
سه‌رکه‌وتوو بیت..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-10-16 10:00:53

Aryan.Q.M
ئەندامی هەمیشەیی
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-11
په‌یامه‌كان: 269
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ماکیاژی ئەم پاییزە

زۆر زۆر سوپاس بۆ تۆ سۆزه‌ گیان به‌ هیوای سودی هه‌بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2012-01-15 17:23:46

شووشه 88
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-11-22
دواترین سه‌ردان: 2013-04-17
په‌یامه‌كان: 577
WindowsOpera

Re: ماکیاژی ئەم پاییزە

dastakant xosh be .har sarkawtu be ,ba raste babatakant ba sudn,harbjet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b600df65ed.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2012-01-30 09:01:17

Aryan.Q.M
ئەندامی هەمیشەیی
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-01
دواترین سه‌ردان: 2013-05-11
په‌یامه‌كان: 269
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: ماکیاژی ئەم پاییزە

زۆر سوپاس بۆ تۆش ئه‌زیزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net