.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌هۆی ئه‌م تاقیکاریه‌وه خــــ ـ ــــۆت هه‌ڵبسه‌نگێنه
ئایا تۆ که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تیت ؟
ئایا خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی کراوه‌ی یاخود گه‌یشتن به‌تواناو به‌هره تایبه‌تیه‌کانت کارێکی گرانه ؟ ئایا هه‌ڵسوکه‌وتت له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره که‌سایه‌تیه‌کاندا باشه ، ئه‌وانه‌ی که‌به‌د ڕه‌فتار و سه‌رسه‌خت و داخراون ، یان ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕووی گرژکرد لێت خۆت لاده‌ده‌یت له‌به‌رچاوی و ئاسوده‌ی ده‌که‌یت ؟ به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه به‌ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و به‌پێی توانا به وشه‌ی (ڕاست یان هه‌ڵه ) خۆت هه‌ڵبسه‌نگێنه :
1- ڕێگریم نیه له‌دان نان به‌هه‌ڵه‌و خراپی ههڵسوکهوتهکانمدا .
2- ده‌ترسم له‌وه‌ی که‌من به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڵه‌شه و سه‌رکه‌شم و له‌گه‌ڵ ژیاندا به‌جدی مامه‌ڵه ناکه‌م.
3- ده‌رگای ئارامیم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی داوای ئاخاوتنم لێ ده‌که‌ن ده‌که‌مه‌وه .
4- من ووریاو یرهکم لهخۆڕزگارکردن له‌که‌سایه‌تییه شه‌ڕه‌نگێز و سه‌رسه‌خته‌کان .
5- حه‌زم به بینینی ئه‌و کهگاڵتهچی و خه‌م ڕهوێنن زیاتر له‌که‌سه ڕاسته‌کان.
6- ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی هه‌ندێک که‌سایه‌تیم لایه له‌کاتی دڵته‌نگی و په‌ستیدا یان له‌کاتی هاتنه خواره‌وه‌ی مهعنهویاتمدا په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌که‌م .
7- ئاماده‌بوون له‌ئاهه‌نگه گه‌وره‌و پڕ ژاوه‌ژاوه‌کاندا له ئاره‌زووی من نییه .
8- هه‌ست به‌وه ده‌که‌م لایه‌نه باشه‌کان له‌هه‌موو مرۆڤێکدا هه‌یه .
9- له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌بیرو باوه‌ڕی خۆیان نایه‌نه خوارو سه‌رسه‌ختن ئاسوده نابم.
10- زیاتر ئه‌و شتانه‌م حه‌ز لێیه که سه‌رنجی خه‌ڵکی ڕاده‌کێشێت .
11- ژیانی خۆم له پێناو هاوکاری کردنی هاوڕێیه‌کمدا ئه‌خه‌مه مه‌ترسیه‌وه ، به‌ڵام ته‌نانه‌ت هاوکاری بچوکیش پێشکه‌ش به‌و که‌سانه ناکه‌م که گرنگ نین به‌لامه‌وه. .
12- له‌کاروباره گرنگه‌کاندا به‌پێویستی ده‌زانم که‌مرۆڤ ده‌بێت ڕاستگۆ بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره دڵته‌زێنیش بوو .
13- ڕقم له‌و که‌سانه‌یه که فێڵباز یان ڕه‌فتاریان پێچه‌وانه‌ی سروشتی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌یه .
14- له‌هه‌ندێک کاتدا به‌سۆز و نه‌رم ونیانم له‌گه‌ڵ که‌سانێک له‌ڕاستیدا (واقیعدا) وانیم له‌گه‌ڵیاندا.
15- هه‌ندێک کات کهدوگمهی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی (داخستنه‌وه‌ی) په‌یوه‌ندی مۆبایله‌که‌م له‌سه‌ره ڕێگه‌کاندا داده‌خه‌م هه‌ست بهچێژێك ده‌که‌م له‌و کاره‌دا.
16- کاتێک هه‌ست به‌متمانه به‌خۆبوون ده‌که‌م ئیدی هیچ که‌س ناتوانێت به‌رهه‌ڵستیم بکات.
17- ئه‌گه‌ر ڕابردووی خۆم بیر بێنمه‌وه واده‌زانم که‌ژیانێکی خۆشی وسه‌فا و ڕۆشنبیری بووه به‌ڕه‌چاوکردنی ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که‌له‌و قۆناغه‌دا هه‌بووه. .
18- حه‌زم له‌ده‌ست بازی و گاڵته‌کردن نیه له‌گه‌ڵ خۆم بێت یا ئه‌وانیتر.
19- زۆربه‌ی جار ڕووبه‌ڕووی ته‌نگه‌ژه و ناڕه‌حه‌تی نابمه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنی دیاری گونجاو بۆهه‌رکه‌سێک بێت.
20- کاتێک کهناچارم بڵێم ( نــا) ئه‌ڵێم (نــا) به‌شێوه‌یه‌کی دبلۆماسی.
پێنج (5) هێڵ به‌مشێوه‌یه ( ||||| ) بۆهه‌ر وه‌ڵامێک له‌مانه‌ی خواره‌وه دابنێ :
1- هه‌ڵه 2- ڕاست 3- هه‌ڵه 4- ڕاست 5- ڕاست 6- هه‌ڵه 7- هه‌ڵه 8- ڕاست 9- هه‌ڵه 10- ڕاست 11- هه‌ڵه 12- هه‌ڵه 13- هه‌ڵه 14- ڕاست 15- ڕاست 16- هه‌ڵه 17- ڕاست 18- هه‌ڵه 19- هه‌ڵه 20- ڕاست.
.
..
...
.....
.......
.........
**
.
..
...
.....
.......
.........
**
.
..
...
.....
.......
.........
ئه‌نجامی کـــۆتایی :
* له‌خوار (35) خاڵ :
ئاره‌زوویه‌کی ته‌واوت بۆ ئه‌وکه‌سانه هه‌یه کههاوڕێیهتیت به‌شایان ده‌زانن و هه‌ڵی ده‌گرن . هه‌ست به‌وه ده‌که‌یت که‌سۆزی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڕه‌مه‌کی کات ده‌کوژێت گوێ ناده‌یت تا که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بیت، له‌به‌رامبه‌ر ڕووگرژی خه‌ڵکدا تۆ ڕێزیان ده‌گریت، ده‌ست به بنه‌ما و باوه‌ڕه به‌هێزه‌کانه‌وه ده‌گریت ... هاوڕێیه‌تی و ههڵسهنگانت شتێکی ئاسان نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره بکات ئه‌وا ده‌گات به دڵسۆزیت.
* له (35) بـــۆ (65) خاڵ :
هه‌ڵسوکه‌وتت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باشه به‌ڵام حه‌زت له‌به‌کارهێنانی زرنگی و ههستیاریته ئه‌ویش بهبهگهڕخستنی توانا‌و به‌هره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانت تۆ ڕابوێر و قۆشمه و هاوده‌می خه‌ڵکیت و تێگه‌یشتوی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که‌خۆشت ده‌وێن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌سدا به‌باشی ده‌زانیت له‌مه‌ودای سۆزداریدا بمێنیته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی کههاویرو بۆچونت نین و بهڕهفتارت ناڕازین هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه سه‌رسه‌خت و بێ باکهکاندا ئاسوده نابیت.
* له سه‌روو (65) خاڵ :
تۆ له‌هه‌ڵبژاردنی وشه‌و هه‌ڵسوکوتی گونجاو‌دا بۆبهختهوهرکردنی خه‌ڵکی سه‌رکه‌وتویت، خاوه‌نی دڵێکی گه‌وره‌و فراوان و ده‌رونێکی پاکیت ،خێر‌و چاکه‌ت بۆخه‌ڵکی له‌لا مه‌به‌سته، دڵت خۆشده‌بێت بهخۆشبون له‌هه‌ڵه‌کانیان و حه‌ز بهبهختهوهریان ده‌که‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شیاوی ئه‌وه‌ش نه‌بوون ، له‌به‌ر ئه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی بهڕاحهت ده‌توانن ممهڵهت له‌گه‌ڵ بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌و ڕێز‌و پاکی و ده‌رونه جوانه‌ت.
ئا/ شازاده شه‌نێ .................. تایبه‌ت به " کـــ ـ ــــوردژیـــ ـ ــــن "
س/ په‌رتوکی " که‌سایه‌تی کاریگه‌ر "


له‌سه‌ر هێڵ نییه