❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌هۆی ئه‌م تاقیکاریه‌وه‌ خـــ ـ ــــۆت هه‌ڵبسه‌نگێنه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2012-03-16 10:42:52

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsSafari

به‌هۆی ئه‌م تاقیکاریه‌وه‌ خـــ ـ ــــۆت هه‌ڵبسه‌نگێنه‌

به‌هۆی ئه‌م تاقیکاریه‌وه‌ خــــ ـ ــــۆت هه‌ڵبسه‌نگێنه‌

ئایا تۆ که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تیت ؟

ئایا خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی کراوه‌ی یاخود گه‌یشتن به‌تواناو به‌هره‌ تایبه‌تیه‌کانت کارێکی گرانه ؟ ئایا هه‌ڵسوکه‌وتت له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌ که‌سایه‌تیه‌کاندا باشه‌ ، ئه‌وانه‌ی که‌به‌د ڕه‌فتار و سه‌رسه‌خت و داخراون ، یان ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕووی گرژکرد لێت خۆت لاده‌ده‌یت له‌به‌رچاوی و ئاسوده‌ی ده‌که‌یت ؟ به‌هۆی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و به‌پێی توانا به‌ وشه‌ی (ڕاست یان هه‌ڵه‌ ) خۆت هه‌ڵبسه‌نگێنه‌ :
1- ڕێگریم  نیه‌ له‌دان نان به‌هه‌ڵه‌و خراپی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانمدا .
2- ده‌ترسم له‌وه‌ی که‌من به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڵه‌شه‌ و سه‌رکه‌شم و له‌گه‌ڵ ژیاندا به‌جدی مامه‌ڵه‌ ناکه‌م.
3- ده‌رگای ئارامیم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی داوای ئاخاوتنم لێ ده‌که‌ن ده‌که‌مه‌وه‌ .
4- من ووریاو یره‌کم له‌خۆڕزگارکردن له‌که‌سایه‌تییه‌ شه‌ڕه‌نگێز و سه‌رسه‌خته‌کان .
5- حه‌زم به‌ بینینی ئه‌و که‌گاڵته‌چی و خه‌م ڕه‌وێنن زیاتر له‌که‌سه‌ ڕاسته‌کان.
6-‌ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی هه‌ندێک که‌سایه‌تیم لایه‌ له‌کاتی دڵته‌نگی و په‌ستیدا یان له‌کاتی هاتنه‌ خواره‌وه‌ی مه‌عنه‌ویاتمدا په‌یوه‌ندیان پێوه‌ ده‌که‌م .
7- ئاماده‌بوون له‌ئاهه‌نگه‌ گه‌وره‌و پڕ ژاوه‌ژاوه‌کاندا له‌ ئاره‌زووی من نییه‌ .
8- هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌م لایه‌نه‌ باشه‌کان له‌هه‌موو مرۆڤێکدا هه‌یه‌ .
9- له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌بیرو باوه‌ڕی خۆیان نایه‌نه‌ خوارو سه‌رسه‌ختن ئاسوده‌ نابم.
10- زیاتر ئه‌و شتانه‌م حه‌ز لێیه‌ که‌ سه‌رنجی خه‌ڵکی ڕاده‌کێشێت .
11- ژیانی خۆم له‌ پێناو هاوکاری کردنی هاوڕێیه‌کمدا ئه‌خه‌مه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ، به‌ڵام ته‌نانه‌ت هاوکاری بچوکیش پێشکه‌ش به‌و که‌سانه‌ ناکه‌م که‌ گرنگ نین به‌لامه‌وه‌. .
12- له‌کاروباره‌ گرنگه‌کاندا به‌پێویستی ده‌زانم که‌مرۆڤ ده‌بێت ڕاستگۆ بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره‌ دڵته‌زێنیش بوو .
13- ڕقم له‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ فێڵباز یان ڕه‌فتاریان پێچه‌وانه‌ی سروشتی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ .
14- له‌هه‌ندێک کاتدا به‌سۆز و نه‌رم ونیانم له‌گه‌ڵ که‌سانێک له‌ڕاستیدا (واقیعدا) وانیم له‌گه‌ڵیاندا.
15- هه‌ندێک کات که‌دوگمه‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی (داخستنه‌وه‌ی) په‌یوه‌ندی مۆبایله‌که‌م له‌سه‌ره‌ ڕێگه‌کاندا داده‌خه‌م هه‌ست به‌چێژێك ده‌که‌م له‌و کاره‌دا.
16- کاتێک هه‌ست به‌متمانه‌ به‌خۆبوون ده‌که‌م ئیدی هیچ که‌س ناتوانێت به‌رهه‌ڵستیم بکات.
17- ئه‌گه‌ر ڕابردووی خۆم بیر بێنمه‌وه‌ واده‌زانم که‌ژیانێکی خۆشی وسه‌فا و ڕۆشنبیری بووه‌ به‌ڕه‌چاوکردنی ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که‌له‌و قۆناغه‌دا هه‌بووه‌. .
18- حه‌زم له‌ده‌ست بازی و گاڵته‌کردن نیه‌ له‌گه‌ڵ خۆم بێت یا ئه‌وانیتر.
19- زۆربه‌ی جار ڕووبه‌ڕووی ته‌نگه‌ژه‌ و ناڕه‌حه‌تی نابمه‌وه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی دیاری گونجاو بۆهه‌رکه‌سێک بێت.
20- کاتێک که‌ناچارم بڵێم ( نــا) ئه‌ڵێم (نــا) به‌شێوه‌یه‌کی دبلۆماسی.



پێنج (5) هێڵ به‌مشێوه‌یه‌ (  |||||  ) بۆهه‌ر وه‌ڵامێک له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ دابنێ :
1- هه‌ڵه‌  2- ڕاست  3- هه‌ڵه‌  4- ڕاست  5- ڕاست  6- هه‌ڵه‌  7- هه‌ڵه‌  8- ڕاست  9- هه‌ڵه‌  10- ڕاست  11- هه‌ڵه‌  12- هه‌ڵه‌  13- هه‌ڵه‌  14- ڕاست  15- ڕاست  16- هه‌ڵه‌  17- ڕاست  18- هه‌ڵه‌  19- هه‌ڵه‌  20- ڕاست.


.
..
...
.....
.......
.........






**





.
..
...
.....
.......
.........





**




.
..
...
.....
.......
.........


ئه‌نجامی کـــۆتایی :

* له‌خوار (35)  خاڵ :
ئاره‌زوویه‌کی ته‌واوت بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ هه‌یه‌ که‌هاوڕێیه‌تیت به‌شایان ده‌زانن و هه‌ڵی ده‌گرن . هه‌ست به‌وه‌ ده‌که‌یت که‌سۆزی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڕه‌مه‌کی کات ده‌کوژێت  گوێ ناده‌یت تا که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بیت، له‌به‌رامبه‌ر ڕووگرژی خه‌ڵکدا تۆ ڕێزیان ده‌گریت، ده‌ست به‌ بنه‌ما و باوه‌ڕه‌ به‌هێزه‌کانه‌وه‌ ده‌گریت ... هاوڕێیه‌تی و هه‌ڵسه‌نگانت شتێکی ئاسان نییه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ بکات ئه‌وا ده‌گات به‌ دڵسۆزیت.

* له‌ (35) بـــۆ (65) خاڵ :
هه‌ڵسوکه‌وتت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک باشه‌ به‌ڵام حه‌زت له‌به‌کارهێنانی زرنگی و هه‌ستیاریته‌ ئه‌ویش به‌به‌گه‌ڕخستنی تواناو به‌هره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانت تۆ ڕابوێر و قۆشمه‌ و هاوده‌می خه‌ڵکیت و تێگه‌یشتوی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که‌خۆشت ده‌وێن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌سدا به‌باشی ده‌زانیت له‌مه‌ودای سۆزداریدا بمێنیته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌هاویرو بۆچونت نین و به‌ڕه‌فتارت ناڕازین هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌ سه‌رسه‌خت و بێ باکه‌کاندا ئاسوده‌ نابیت.

* له‌ سه‌روو (65) خاڵ :
تۆ له‌هه‌ڵبژاردنی وشه‌و هه‌ڵسوکوتی گونجاودا بۆبه‌خته‌وه‌رکردنی خه‌ڵکی سه‌رکه‌وتویت، خاوه‌نی دڵێکی گه‌وره‌و فراوان و ده‌رونێکی پاکیت ،خێرو چاکه‌ت بۆخه‌ڵکی له‌لا مه‌به‌سته‌، دڵت خۆشده‌بێت به‌خۆشبون له‌هه‌ڵه‌کانیان و حه‌ز به‌به‌خته‌وه‌ریان ده‌که‌یت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شیاوی ئه‌وه‌ش نه‌بوون ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌ڕاحه‌ت ده‌توانن ممه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌و ڕێزو پاکی و ده‌رونه‌ جوانه‌ت.


ئا/ شازاده‌ شه‌نێ .................. تایبه‌ت به‌ " کـــ ـ ــــوردژیـــ ـ ــــن "
س/ په‌رتوکی " که‌سایه‌تی کاریگه‌ر "

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2012-03-16 16:21:56

salay
خونچەی نوێ
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2012-03-14
دواترین سه‌ردان: 2012-04-14
په‌یامه‌كان: 50
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: به‌هۆی ئه‌م تاقیکاریه‌وه‌ خـــ ـ ــــۆت هه‌ڵبسه‌نگێنه‌

dast  xosh rasta

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-701e70753d.jpg..........خؤشم ئةويى .....................

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net